Signed in as:
filler@godaddy.com
Signed in as:
filler@godaddy.com
لە ساڵی ٢٠٢١ پاش ٣ ساڵ دراسە و چاودێری لە بازاری قاوە بە گشتی لە کوردستان، بڕیارماندا بە دامەزراندنی کارگەیەکی بچووکی خۆماڵی بۆ برژاندی دەنکی قاوەی تایبەت لە کوردستان بۆ یەکەم جار. دەستپێکێکی قورس و ئاڵۆز و نەبوونی ناوەندێکی ئاکادێمی قازانج نەویست ببووە هۆی ئەوەی نەتوانین بە باشی بازاڕەکە بناسین و بەردەنگەکانمان بمانناسن و بە کورتی تاوکوو ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەمە کێشەیەکیی گەورەیە، لەبەر ئەوەی کە قاوە لە بازاری ئەمڕۆ تەواو بوەتە بەرهەمێکی ماڕکێتی داپۆشراو بە جل و بەرگێکی ڕەنگیینەوە و ڕاستە و خۆ کاریگەریی لەسەر ڕا و بۆچوونی کڕیار دادەنێت. پاشان بەردەست نەبوونی زانییارییە سەرەتاییەکان بۆ بەرهەمی قاوە یەکێک بوو لە دژوارییەکان و ئێستاش بە پێی پێویست کۆمەڵگای ئێمە بە تەواوی شارەزای قاوە و بەرهەمەکانی نین. بەڵام ئێمە بەو دروشمەی کە :
-قاوە دەبێت تازە برژاو بێت
-قاوە دەبێت کاتی برژاندنی لەگەل بەکارهێنانی نابێ ٣ مانگ تێپەڕ بکات
-دەنکی کەسکی قاوە بە دیاری کراوی دەبێت زانییارییەکانی پێشکەش بە بەردەنگ بکرێت و نەبێتە شتێکی نەزانراو
... و کۆمەڵێک دروشمی تر ئێمە تا ئێستاش هەر بەرداوامین و سپاسی تەواوی ئەو دۆست و ئازیزانە دەکەین کە تا ئێستا لەگەڵمان بوون.
In 2021, after 3 years of study and observation of the coffee market in general in Kurdistan, we decided to establish a small local factory to roast specialty coffee beans in Kurdistan for the first time. A difficult and complicated start and the lack of a non-profit academic center has led to us not being able to know the market well and our contacts، and in short، it is still with us. This is a big problem، because coffee in today's market has become a market product covered in colorful clothing that directly influences consumer opinions. The lack of access to basic information about coffee production has been a major problem and our society is not fully aware of its products. But we are in agreement with the slogan:
- Coffee must be freshly roasted
- Coffee must be roasted with use
- No more than 3 months must be consumed
- Green beans coffee must be provided to the contact and not become unknown.
... We are still in the process of thanking all the friends and loved ones who have been with us so far.
We use cookies to analyze website traffic and optimize your website experience. By accepting our use of cookies, your data will be aggregated with all other user data.